ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ
(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
[ آلْآنَ ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: به‌ڵام ئێستا ئیمان دێنی كه ئیمان سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوح گه‌یشته غه‌رغه‌ره ئیمان سوودی نیه، جبریلیش به باڵه‌كانی قوڕی ئه‌كرده ناو ده‌می فیرعه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زوو گیانی ده‌رچێ و فریای ئیمان هێنان نه‌كه‌وێ [ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٩١) ] وه پێشتر تۆ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ت ئه‌كرد وه تۆ كه‌سێكی گه‌نده‌لأ و ئاشووبگێڕ بوویت و خراپه‌ت ئه‌نایه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی.