۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.
{بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر –صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}
[ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه كردووتانه به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كۆ ببنه‌وه با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه چیتان له‌ده‌ست دێت كه ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه هیچ مۆڵه‌تێك به من مه‌ده‌ن و په‌له بكه‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات بۆیه گوێی به‌وان نه‌دا).