وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍۢ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍۢ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.
{هەموو كاتێك خوای گەورە ئاگای لێمانەو هیچ شتێكی لێناشاردرێتەوە}
[ وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ وه تێكڕای خه‌ڵكی وه موسڵمانان له هه‌ر حاڵ و كاروبارێكدابن [ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ ] یان له كاتێك كه قورئان ئه‌خوێننه‌وه [ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ] وه هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نیه كه بیكه‌ن ئیلا ئێمه شایه‌تین به‌سه‌رتانه‌وه، وه ئاگامان لێتانه و ئه‌بیستین و ئه‌بینین و زانیاریمان هه‌یه كاتێك كه ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌و وته‌و كرده‌وانه [ وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ ] وه هیچ شتێك له په‌روه‌ردگارت ناشاردرێته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازی مسقاڵى گه‌ردێك بێت، یاخود (ذَرَّةٍ) واته: مێرووله‌یه‌كی بچووك به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی مێرووله‌یه‌كی بچووك بێ له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه نه له زه‌وی نه له ئاسماندا [ وَلَا أَصْغَرَ مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرَ ] وه نه له‌مه بچووكتر وه نه له‌وه گه‌وره‌تر خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٦١) ] ئیلا له كتابێكی ئاشكرادا نووسراوه‌ته‌وه كه (لوح المحفوظ)ه، (ئه‌م ئایه‌ته ڕه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره زانیاری به شته گشتی و گه‌وره‌كان هه‌یه به‌ڵام به شته بچووك و جوزئیه‌كان زانیاری نیه).