أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ
دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!
[ أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُمْ بِهِ ] یاخود ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه سزای خوای گه‌وره دابه‌زیه سه‌رتان ئه‌و كاته ئێوه ئیمان دێنن [ آلْآنَ ] ئێستا ئیمان دێنن كه سزای خوای گه‌وره ڕوویدا [ وَقَدْ كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (٥١) ] له كاتێكدا ئێوه پێشتر په‌له‌تان ئه‌كردو داوای سزای خوای گه‌وره‌تان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه سزا هات ئیمانیش بێنن سوودی نیه.