Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 109

41

وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ

ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کارو کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کارو کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه‌، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.

[ وَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ لِي عَمَلِي وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر به‌درۆیان زانیت ئه‌وا به‌ڕائه‌تیان لێ بكه‌و بڵێ: كرده‌وه‌ی خۆم بۆ خۆمه‌و كرده‌وه‌ی خۆیشتان بۆ خۆتانه‌ [ أَنْتُمْ بَرِيئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ ] ئێوه‌ به‌رین له‌ كرده‌وه‌ی چاكی من [ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تَعْمَلُونَ (٤١) ] وه‌ منیش به‌ریم له‌ كرده‌وه‌ی خراپی ئێوه‌، هه‌ر كه‌سێكمان خوای گه‌وره‌ به‌ته‌نها لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

42

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ

(له‌و بێ باوه‌ڕانه‌) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.

[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ أَفَأَنْتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ ] وه‌ هه‌یشیانه‌ كاتێك كه‌ قورئان ئه‌خوێنیته‌وه‌ گوێت لێ ئه‌گرن به‌ڵام ئه‌وانه‌ كه‌ڕن له‌بیستنى حه‌ق، ئایا تۆ ئه‌توانی وا له‌ كه‌سێكی كه‌ڕ بكه‌ی كه‌ شت ببیستێ [ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ (٤٢) ] هه‌ر چه‌نده‌ عه‌قڵیشیان نیه‌و هیچ شتێك تێناگه‌ن.

43

وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ

هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه‌، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه‌).

[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْظُرُ إِلَيْكَ أَفَأَنْتَ تَهْدِي الْعُمْيَ ] وه‌ هه‌یشیانه‌ ته‌ماشات ده‌كات به‌ڵام به‌ چاوى سوكه‌وه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وانه‌ كوێرن له‌ ئاستى بینینى حه‌ق، ئایا تۆ ئه‌توانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه‌ كوێر بێت و حه‌ق نه‌بینێت [ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ (٤٣) ] هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان حه‌ق نابینن.

44

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هیچ سته‌مێك له‌ هیچ خه‌ڵكی ناكات [ وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٤٤) ] به‌ڵام خه‌ڵكی خۆیان سته‌م له‌ خۆیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئیمان ناهێنن و كرده‌وه‌ی چاك ناكه‌ن.

45

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه‌، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه‌، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.

[ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَنْ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنَ النَّهَارِ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ خوای گه‌وره‌ كۆیان ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ته‌نها كاتێكی كه‌میان له‌ ژیانی دونیا به‌سه‌ر بردبێت [ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ] هه‌ست ئه‌كه‌ن ژیانی دونیا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ كه‌ یه‌كترناسینێكیان تیا كردووه‌، یاخود له‌ رۆژى قیامه‌ت كه‌سوكارو خزمان یه‌كترى ده‌ناسنه‌وه‌ به‌ڵام كه‌س نایپه‌رژێته‌ سه‌ركه‌س [ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (٤٥) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ گه‌یشتن نه‌بووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وانه‌ خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و هیدایه‌تدراو نه‌بوونه‌.

46

وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یان ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌وانمان كردبوو نیشانتى ئه‌ده‌ین به‌وه‌ی كه‌ دینه‌كه‌ت ئاشكرا ئه‌كه‌ین وه‌ ئه‌وان ئه‌كوژین و له‌ناویان ئه‌به‌ین [ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ ] یاخود ئه‌تمرێنین پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وی به‌سه‌ر كافران [ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ لای ئێمه‌یه‌و له‌ قیامه‌ت سزایان ده‌ده‌ین [ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ (٤٦) ] پاشان خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌و ئه‌نجامیان داوه‌.

47

وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه‌، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.

[ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك پێغه‌مبه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوون، وه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان دێت و ئاماده‌ ده‌بێت له‌ رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ بڕیار له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دات به‌ دادپه‌روه‌ری تا ده‌ركه‌وێت كێ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانى داوه‌ته‌وه‌و كێ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ دوا ئوممه‌ته‌ به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یى و رێزى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ پێش هه‌موو ئوممه‌تان ده‌كه‌وین و یه‌كه‌م ئوممه‌ت ده‌بین كه‌ خواى گه‌وره‌ بڕیار له‌ نێوانماندا ده‌دات [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٤٧) ] وه‌ ئه‌وان (خه‌ڵكى) زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێت.

48

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!

[ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٨) ] وه‌ كاتێك به‌ كافران بڵێن سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ دێت، ئه‌وان په‌له‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنه‌ كه‌ى دێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.

49

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ

پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.

{سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە}

[ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بۆ خودی خۆیشم زه‌ره‌رو زیان و سوودم به‌ده‌ست نیه‌ ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت و ئاگادارم بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا توانای سوودو زیانم بۆ خۆم نیه‌ چۆن ئه‌توانم سوودو زیان به‌ جگه‌ له‌ خۆم بگه‌یه‌نم [ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ] هه‌موو ئوممه‌تێك كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه‌ [ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٤٩) ] كه‌ كاتی دیاریكراوی خۆیان هات ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌ دوا ئه‌كه‌وێ و نه‌ پێش ئه‌كه‌وێ و خوای گه‌وره‌ ئه‌یانباته‌وه‌.

50

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ

بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێگرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!

[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت به‌ شه‌و یاخود به‌ڕۆژ [ مَاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ (٥٠) ] ئایا بۆچی تاوانباران په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ دابه‌زینی سزادا.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.