Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 109

31

قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ

(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆرو بارانه‌وه‌) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاوو هه‌واوه‌) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێ‌یه که‌هه‌موو کارو فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه‌) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله‌، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاساو به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه‌)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!

{هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن}

[ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێیه‌ ڕزقی ئێوه‌ ئه‌دات له‌ ئاسمانه‌كان به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌وی به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم [ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ ] كێیه‌ كه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته‌ و پێى به‌خشیوون [ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه‌ كێیه‌ له‌ مردووه‌ زیندوو ده‌رده‌كات وه‌ له‌ زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك له‌ مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له‌ هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له‌ مرۆڤێكی كافر موسڵمانێك ده‌رده‌كات، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ كه‌ كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ [ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ] كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله یه‌ [ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه‌ به‌ده‌ست خوایه‌ بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه‌ ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن.

32

فَذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ ٱلْحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَٰلُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ

جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه‌) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه‌) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!

[ فَذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ] ئه‌و الله یه‌ په‌روه‌ردگاری حه‌قی ئێوه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ كردووتانن به‌ شه‌ریك بۆ خوا [ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ] له‌ پاش حه‌قیش هیچ شتێكی تر نیه‌ ته‌نها گومڕایی نه‌بێ [ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (٣٢) ] بۆچی له‌م حه‌قه‌ ئاشكرایه‌ لائه‌ده‌ن و ئه‌كه‌ونه‌ ناو گومڕاییه‌وه‌.

33

كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر تاوانبارن و سه‌ر که‌شی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه‌، که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن.

[ كَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُوا أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٣) ] به‌م شێوازه‌ وته‌ و حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ر فاسقاندا ئه‌وانه‌ی له‌ ڕێگای حه‌ق لایانداوه‌ كه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن چونكه‌ خوای گه‌وره‌ زانیارى هه‌یه‌.

34

قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێک هه‌یه که بتوانێت شتێک دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه‌، یان ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما، ئایا ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه‌؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هه‌ر خوا، الله‌، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی و هه‌موو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نه‌مان دووباره‌ی بکاته‌ه‌وه‌، که‌وابوو چۆن لائه‌درێن له‌حه‌ق به‌هۆی درۆو پڕوپاگه‌نده‌وه‌؟!

[ قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه‌ كردووتانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌سیان ئه‌توانن سه‌ره‌تا خه‌ڵك دروست بكه‌ن و دوایش بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ قیامه‌ت و له‌وێ زیندوویان بكه‌نه‌وه‌ [ قُلِ اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه‌س ناتوانێ شتی وا بكات ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێ [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٣٤) ] ئیتر بۆچی له‌ حه‌ق لائه‌ده‌ن.

35

قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهْدِى لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّىٓ إِلَّآ أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ

هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن.؟

[ قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه‌ كردووتانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌سیان هه‌یه‌ بتوانێ ڕێنمایی خه‌ڵكی بكات بۆ حه‌ق بۆ دینی ئیسلام [ قُلِ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ ] تۆ بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ حه‌ق و ڕێگای ڕاست [ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ ] ئایا خوایه‌ك كه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی بدات بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مه‌ شایه‌نتره‌ كه‌ شوێنی بكه‌وی [ أَمَّنْ لَا يَهِدِّي إِلَّا أَنْ يُهْدَى ] یاخود كه‌سێك كه‌ ناتوانێ هیدایه‌تی خۆی بدات ئیلا مه‌گه‌ر تۆ هیدایه‌تی بده‌یت ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدات كامیان شایه‌نترن به‌وه‌ی كه‌ شوێنی بكه‌وی خوای گه‌وره‌ یان ئه‌و كه‌سانه‌ [ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (٣٥) ] ئێوه‌ چیتانه‌ چ بڕیارێكه‌ كه‌ ئێوه‌ ئه‌یده‌ن به‌وه‌ی ئه‌مانه‌تان كردووه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوا.

36

وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ

زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه‌، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ] وه‌ زۆرربه‌ی ئه‌وان شوێن هیچ شتێك نه‌كه‌وتوون ته‌نها گومان نه‌بێ كه‌ حه‌قیقه‌تی نیه‌ [ إِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ] وه‌ گومانیش هیچ سوودێك به‌حه‌ق و یه‌قین و زانست ناگه‌یه‌نێ و شوێنى ناگرێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.

37

وَمَا كَانَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیرو باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه‌، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌.

[ وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوه‌و قسه‌ى غه‌یری خوا نیه‌ چونكه‌ ئه‌سته‌مه‌ و كه‌س ناتوانێ قسه‌ی وا بكات له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه‌ به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی كه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ران دابه‌زیون [ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ ] وه‌ ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كانی قورئانه‌ [ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٣٧) ] هیچ گومانێكی تیا نیه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ دابه‌زێنراوه‌.

38

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه‌، بڵێ: ده‌ئێوه‌ش سووره‌تێک وه‌ک سووره‌ته‌کانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکه‌ن له‌هه‌ر که‌سێکی تر که ده‌توانن جگه له‌خوا (که‌یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.

{هەموو كافران ناتوانن تەنها سوورەتێكی بچوكی هاوشێوەی قورئان بێننەوە}

[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌ محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌ [ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِثْلِهِ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه‌ له‌ ره‌وانبێژى و فه‌صاحه‌تدا وه‌ك قورئانی پیرۆز بێت [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش تواناتان هه‌یه‌ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ بانگی بكه‌ن له‌ خه‌ڵكی و خواكانتان ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن هه‌مووتان كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سووره‌تێك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێنن، (هه‌رگیز ناتوانن چونكه‌ قورئان فه‌رمووده‌و كه‌لامى خوایه‌، چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بێت).

39

بَلْ كَذَّبُوا۟ بِمَا لَمْ يُحِيطُوا۟ بِعِلْمِهِۦ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ

به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه‌.

[ بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ ] به‌ڵكو درۆیان كردو په‌له‌یان كرد له‌ درۆ كردندا سه‌باره‌ت به‌ شتێك كه‌ زانیاریان پێ نیه‌ وه‌ هێشتا ئه‌و هیدایه‌ت و دینه‌ حه‌قه‌ى كه‌ تێیدایه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌ [ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیشیان به‌م شێوازه‌ درۆیان كردو به‌درۆیان زانی [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ (٣٩) ] تۆ بزانه‌ سه‌ره‌نجامی سته‌مكارانی ئوممه‌تانی پێشتر چۆن بووه‌ وه‌كو قورئان گێڕاوێتیه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێن خواى گه‌وره‌ وه‌كو ئه‌وان سزاتان ده‌دات.

40

وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِٱلْمُفْسِدِينَ

له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێک هه‌ن ئیمان و باوه‌ڕ به‌قورئان ئه‌هێنن و هه‌شیانه ئیمان و باوه‌ڕی پێناهێنێت، په‌روه‌ردگاری تۆیش هه‌میشه ئاگاداره به‌وانه‌ی که‌تۆوی خراپه ده‌چێنن.

[ وَمِنْهُمْ مَنْ يُؤْمِنُ بِهِ ] وه‌ هه‌یشه‌ له‌وان له‌ دڵی خۆیدا باوه‌ڕی به‌ قورئان هه‌یه‌ [ وَمِنْهُمْ مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهِ ] وه‌ هه‌یشه‌ له‌ دڵی خۆشیدا باوه‌ڕی به‌ قورئان نیه‌ [ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِالْمُفْسِدِينَ (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ كێ ئاشووبگێڕو خراپه‌كاره‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.