قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ
(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێیه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!
{هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن}
[ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێیه ڕزقی ئێوه ئه‌دات له ئاسمانه‌كان به باران بارین وه له زه‌وی به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم [ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ ] كێیه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته و پێى به‌خشیوون [ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه كێیه له مردووه زیندوو ده‌رده‌كات وه له زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له دڵۆپه ئاوێك له مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له مرۆڤێكی كافر موسڵمانێك ده‌رده‌كات، وه به پێچه‌وانه‌وه [ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] وه كێ هه‌یه كه كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ [ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ] كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله یه [ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه به‌ده‌ست خوایه بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن.