۞ وَلَوْ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسْتِعْجَالَهُم بِٱلْخَيْرِ لَقُضِىَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ
ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی تووشی شه‌ڕو ناخۆشی به‌زوویی بکردایه (له‌سه‌ر داخوازی خۆیان کاتێک ته‌نگه‌تاو ده‌بن) هه‌روه‌کو چۆن بۆ داخوازی خێر په‌له‌یانه، ئه‌وه هه‌ر هه‌موویان کۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرا (به‌ڵام خوای گه‌وره واناکات، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێت) جا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه‌ببنه‌وه (باوه‌ڕیان پێی نیه)، ماوه‌یه‌ک وازیان لێده‌هێنین تا له‌سته‌میاندا ڕۆبچن و سه‌رگه‌ردان بن.
{نابێت دوعای شەڕو خراپە بكرێت}
[ وَلَوْ يُعَجِّلُ اللَّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُمْ بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره په‌له‌ی بكردایه‌و دوعاى شه‌ڕو خراپى مرۆڤه‌كانى قبووڵ بكردایه كه له كاتى توڕه بوون له خۆیان و ماڵ و منداڵیانى ده‌كه‌ن چۆن دوعای خێریان قبوڵ ده‌كات ئاواش دوعای شه‌ڕى قبوڵ بكردنایه ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوی ئه‌بردن، وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه كه وتیان: [ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] (الْأَنْفَال: ٣٢) واته: ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌یه با خوایه‌كه‌ت به‌رد ببارێنێته سه‌رمان له ئاسمانه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره په‌له‌ی نه‌كرد له قبوڵ كردنى دوعاى شه‌ڕو خراپه‌یان له‌به‌ر ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یى و حیكمه‌تێك كه خۆی ئه‌یزانێ [ فَنَذَرُ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌ئومێدی گه‌یشتن نین به ئێمه وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نین كه له ڕۆژی قیامه‌ت زیندوو ببنه‌وه وازیان لێ دێنین با له‌ناو توغیان و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن.