Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–109 of 109

101

قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْءَايَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ

پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).

[ قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن له‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ كه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خواى گه‌وره‌ [ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَنْ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠١) ] به‌ڵام كه‌سانێك كه‌ ئیمان ناهێنن نه‌ نیشانه‌كان و نه‌ موعجیزه‌كان و نه‌ پێغه‌مبه‌ران كه‌ ئاگاداریان ئه‌كه‌نه‌وه‌ هیچ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن.

102

فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ

(ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه‌) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.

[ فَهَلْ يَنْتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا ئه‌م كافرانه‌ی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێی چ شتێكیانه‌ ته‌نها وه‌ك ئه‌و سزایانه‌ نه‌بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئوممه‌تانی پێشتری داوه‌ له‌ دونیادا [ قُلْ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (١٠٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێى به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م.

103

ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ

له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.

{ خوای گەورە بە حەقی داناوە لەسەر خۆی باوەڕداران سەربخات}

[ ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا ] پاشان كافران له‌ناو ئه‌ده‌ین وه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆمان و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران ڕزگار ئه‌كه‌ین [ كَذَلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنْجِ الْمُؤْمِنِينَ (١٠٣) ] خوای گه‌وره‌ به‌حه‌قی داناوه‌ له‌سه‌ر خۆی كه‌ باوه‌ڕداران ڕزگار بكات له‌ سزا له‌ كاتێك كه‌ سزای كافران ئه‌دات.

104

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که‌: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.

[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي شَكٍّ مِنْ دِينِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گومانتان هه‌یه‌ له‌ دینه‌كه‌ی من كه‌ به‌تاك په‌رستنی خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَلَا أَعْبُدُ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌وه‌ من ئه‌و كه‌سانه‌ ناپه‌رستم كه‌ ئێوه‌ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن [ وَلَكِنْ أَعْبُدُ اللَّهَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ ] به‌ڵام من عیباده‌تی ئه‌و خوایه‌ ئه‌كه‌م كه‌ ئێوه‌ ئه‌مرێنێت و مردنی ئێوه‌ به‌ده‌ست ئه‌وه‌ وه‌ سزاتان ئه‌دات [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠٤) ] وه‌ من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ له‌ باوه‌ڕداران بم.

105

وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که‌: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.

[ وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له‌سه‌ر دین دامه‌زراو و جێگیربه‌و له‌ شیرك لاده‌ بۆ ته‌وحید [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٠٥) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.

106

وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًۭا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.

[ وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ] وه‌ تۆ دوعا مه‌كه‌و مه‌پاڕێره‌وه‌ له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌و كه‌س و شتانه‌ی كه‌ نه‌ سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نن نه‌ زیان چونكه‌ سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَإِنْ فَعَلْتَ ] ئه‌گه‌ر دوعا بكه‌ی له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ [ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ (١٠٦) ] ئه‌وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زوڵمیان له‌ خۆیان كردووه‌، یاخود له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ موشریكن (الظَّالِمِينَ) واته‌: موشریكین ئه‌وانه‌ی كه‌ دوعا ئه‌كه‌ن له‌ دارو به‌ردو مردوو.

107

وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

(ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته‌، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی زیانێكت بكات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و زیانه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێت ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت [ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی خه‌یرو چاكه‌یه‌كت بكات [ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ] ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] خوای گه‌وره‌ خێرو فه‌زڵی خۆی تووشی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات له‌ به‌نده‌كانی كه‌ ویستی لێ بێت [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (١٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.

108

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌.

[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ حه‌قێكتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ هاتووه‌ كه‌ قورئانه‌ [ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك هیدایه‌ت وه‌ربگرێ ئه‌وا سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێت و له‌ ڕێگای ڕاست لادات ئه‌وا زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و زه‌ره‌ر به‌ خوای گه‌وره‌ ناگه‌یه‌نێ [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ (١٠٨) ] وه‌ منیش پارێزه‌ر نیم بتوانم ئیشی ئێوه‌ بپارێزم، یان هیداتتان بده‌م به‌ڵكو ته‌نها موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رو راگه‌یه‌نه‌رم و حه‌قم بۆ هێناون.

109

وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ

تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه‌) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگرو خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه‌.

[ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ شوێنی ئه‌و وه‌حیه‌ بكه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوویت [ وَاصْبِرْ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ ] وه‌ ئارام بگره‌ تا خوای گه‌وره‌ خۆی بڕیار ئه‌دات له‌ نێوان تۆو كافراندا له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (١٠٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ باشترین و دادپه‌روه‌رترین حاكم و دادوه‌ره‌، والله أعلم.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.