قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْءَايَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ
پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).
[ قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن له‌وه‌ی كه له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه كه هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خواى گه‌وره [ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَنْ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠١) ] به‌ڵام كه‌سانێك كه ئیمان ناهێنن نه نیشانه‌كان و نه موعجیزه‌كان و نه پێغه‌مبه‌ران كه ئاگاداریان ئه‌كه‌نه‌وه هیچ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن.