Muslim99Muslim99
← Tafsir library

10. Yunus

Jonas · Meccan · 109 ayahs

سُورَةُ يُونُسَ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 109

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة‌) بده‌، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه‌) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه‌.

سووره‌تی (یونس - صلی الله علیه وسلم - )

سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٠٩) ئایه‌ته‌

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم

[ الر ] ئه‌م پیتانه‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌ندێك له‌ سوره‌ته‌كاندا هاتوون له‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى (به‌قه‌ره‌) باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ (١) ] ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌ ئایه‌تی قورئانی پیرۆزن كه‌ موحكه‌مه‌و حوكمه‌كانی دیاره‌، یاخود حه‌كیمه‌ پڕ حیكمه‌ت و دانایی و كاربه‌جێیه‌، یاخود حاكم و فه‌رمانڕه‌وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حوكم و بڕیار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بدات.

2

أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌۭ مُّبِينٌ

ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه‌) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه‌.

[ أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَا إِلَى رَجُلٍ مِنْهُمْ ] كاتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ محمدى - صلی الله علیه وسلم - كرد به‌ پێغه‌مبه‌ر عه‌ره‌ب ئینكاریان كرد و وتیان خواى گه‌وره‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ مرۆڤـێكى وه‌كو محمد بكات به‌ پێغه‌مبه‌ر خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئایا خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه‌ سه‌یر بوو كه‌ له‌ناو خۆیاندا ئێمه‌ وه‌حی بۆ پیاوێك بنێرین له‌ خۆیان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - واته‌: ئه‌م شته‌یان بۆ پێ سه‌یره‌ [ أَنْ أَنْذِرِ النَّاسَ ] كه‌ تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌وه‌ [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه‌ موژده‌ بده‌ به‌ باوه‌ڕداران كه‌ پله‌و پایه‌ی به‌رزو پاداشتى چاكیان بۆ هه‌یه‌و به‌خته‌وه‌رن، یاخود كه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان له‌ پێش خۆیانه‌وه‌ ناردووه‌ خوای گه‌روه‌ لێیان وه‌رئه‌گرێ [ قَالَ الْكَافِرُونَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ مُبِينٌ (٢) ] به‌ڵام كافران وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه‌ كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - جادووگه‌رێكی ئاشكرایه‌.

3

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله‌) یه‌، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته‌، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه‌، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.

{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە}

[ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به‌ دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ ئه‌و الله یه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكرد له‌ شه‌ش ڕۆژدا [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه‌ به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ هیچ له‌ دروستكراوه‌كان ناچێت، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه‌ پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه‌، وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ بێت واته‌ پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه‌ كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و نونه‌ ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] ته‌نها خواى گه‌وره‌ خۆى كاروباری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و بوونه‌وه‌ر هه‌ڵئه‌سووڕێنێ [ مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ] هیچ تكاكارێك نیه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئیلا له‌ پاش ڕێگه‌ پێدانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] ئه‌م الله یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌.

4

إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ

گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه‌، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.

[ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موویشتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ] وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ سه‌ره‌تا مرۆڤه‌كانی دروست كردووه‌ له‌ خۆڵ (ئاده‌م) پاشان ئه‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ مردن [ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ] تا پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون ئاوێكیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ كوڵاوه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ [ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (٤) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه‌ كردوویانه‌ به‌ خوای گه‌وره‌.

5

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءًۭ وَٱلْقَمَرَ نُورًۭا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه‌، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.

[ هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ وای له‌ خۆر كردووه‌ كه‌ ڕووناك و گه‌رم بێت [ وَالْقَمَرَ نُورًا ] وه‌ وای له‌ مانگ كردووه‌ كه‌ ته‌نها ڕووناك بێت [ وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ ] وه‌ ڕۆیشتنی مانگى ته‌قدیر كردووه‌ پله‌ پله‌یه‌ هه‌ر له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا جووڵه‌یه‌ك ئه‌كات سه‌ره‌تا بچوكه‌ پاشان گه‌وره‌ ده‌بێت و كامڵ ده‌بێت پاشان له‌ كۆتایى مانگدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ [ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌هۆی خۆره‌وه‌ ژماره‌ى رۆژه‌كان بزانن، وه‌ به‌هۆى مانگه‌وه‌ ژماره‌ی مانگ و ساڵه‌كان و حسابی خۆتان بزانن [ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌م شته‌ی دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها به‌حه‌ق نه‌بێ [ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٥) ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆی درێژه‌ پێ ئه‌دات و ڕوونی ئه‌كاته‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئه‌م شتانه‌ بزانن.

6

إِنَّ فِى ٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَّقُونَ

به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.

[ إِنَّ فِي اخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ دڵنیایی له‌ جیاوازی نێوان شه‌و و ڕۆژ كه‌ شه‌و تاریكه‌و ڕۆژ ڕووناكه‌و شه‌و فێنكتره‌و ڕۆژ گه‌رمتره‌و شه‌و هێمنتره‌و ڕۆژ جه‌نجاڵتره‌ [ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان دروستی كردووه‌ له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كان، وه‌ له‌ زه‌ویشدا له‌و هه‌موو بوونه‌وه‌رو ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌ [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ (٦) ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن تا به‌هۆیه‌وه‌ بگه‌ن به‌ ناسینی خوای گه‌وره‌.

7

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه‌) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه‌، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه‌)...

[ إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ئومێدی گه‌یشتن نین به‌ ئێمه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ زیندوو ببنه‌وه‌ [ وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا ] وه‌ ڕازی بوونه‌ به‌ ژیانی دونیاو ژیانی دونیایان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه‌ دڵیان ئارام و هێمنه‌ بۆ ژیانی دونیا [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ (٧) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێئاگان له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.

8

أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

ئا ئه‌وانه‌شوێن و جێگه‌یان ئاگره به هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

[ أُولَئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨) ] شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆیان و كوفر كردنیان به‌ خوای گه‌وره‌.

9

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێک و پێک و دامه‌زراویانه‌وه‌) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک، له‌و جیهانیشدا) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراو جۆره‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا چه‌نده‌ها ڕوبار به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات.

[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ ] به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا به‌هۆی ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكی خۆیان هیدایه‌تیان ئه‌دات، وه‌ له‌ قیامه‌تیش له‌سه‌ر پردى (صيراط) رێنماییان ده‌كات بپه‌ڕنه‌وه‌و بگه‌نه‌ به‌هه‌شت، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٩) ] له‌ناو به‌هه‌شتی هه‌میشه‌ییدا كه‌ تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر دارو ماڵه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ.

10

دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌۭ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

دوعاو پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه‌: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه‌، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که‌: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.

[ دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ] له‌ناو به‌هه‌شتدا دوعاو بانگ كردنی ئه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و به‌ پاك و مونه‌ززه‌هى ڕائه‌گرن [ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ] وه‌ سڵاوی ئه‌وانیش سه‌لام كردنه‌ هه‌ندێكیان سه‌لام له‌ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن، یان خوای گه‌وره‌ سه‌لامیان لێ ده‌كات، یان مه‌لائیكه‌ت سه‌لامیان لێ ده‌كات [ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠) ] وه‌ دوا پاڕانه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.